ئاب 04, 2022 14:53 Asia/Tehran
  • شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەنایە

شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ بەشداری کردن لە خولی تازەی دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکا، گەییشتە ڤییەنای پێتەختی نەمسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە خولی تازەی دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکا،بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی ئێران و لایەنەکانی دیکە لە ئەمڕۆوە دەستی پێ کراوە.

«عەلی باقڕی » دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە توییتێکدا لە بارەی گەشتەکەی بۆ ڤییەنا بۆ بەشداری کردن لە خولی تازەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆێتەکان نووسی: بۆ بەرەوپێش بردنی دانوستانەکان سەردانی ڤییەنا دەکات، ھەڵبەت بەرپرسایەتییەکەی وەباڵ بەستۆی ئەوانەیە کە ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کردووەو لە دوورکەوتنەوە لە میراتە وەیشومەکەی پێشوو توشی ناکامی ھاتوون. 

سەرپەیڤ