ئاب 05, 2022 09:43 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

لە وتووێژی تەلەفۆنیی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ھێندێک بابەتی دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی تاوتوێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی بەیانیی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەم پەیوەندییە دا ستایشی ھەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد بۆ یارمەتی دانی بەرپاکرانی حەججی تەمەتوعی زیارەتکارانی ئێرانی لەم دواییەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا بەسەرنجدانی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی قامیشەڵانی باشووری عێراق کە لە بەر گەرمای تیژو ویشکەساڵی ڕووی داوە، جەختی کرد: بە داخەوە دووکەڵی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە قامیشەڵانەکانی باشووری عێراق، ناوچە ئاوەدانەکانی دەشتی ئازادەکانی پارێزگای خوزستانی خستووەتەژێر کاریگەرییەوە.

وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی یارمەتی دانی ھاوبەشە بۆ دامرکاندنەوەی خێرای ئەو ئاگرە.

«ف ۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش ھەرلەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا ئامادە بوون و ڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراقی بۆ یەنگاوی ھاوبەشی دوو وڵات بۆ دامرکاندنەوەی ئەوئاگرەی قامیشەڵانەکانی ئەو وڵاتە بۆ یبڕیارو ھاواھەنگی لەگەڵ کۆمەیساریای سنوورەکان گەڕاندەوە.

ھەردووک لا لە پەیوەندییەدا کەدا دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤییەنا لە ئێستایان تاوتوێ کردو بیروڕایان لە بارەیەوە گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ