ئاب 07, 2022 18:21 Asia/Tehran
  • دیدار و راوێژی عەلی باقریی کەنی و ئێنریکێ مورا لە ڤیەنا بە ئامانجی ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان

 ئەندامی باڵای تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ڕێکخەری بەرجام کۆبووەوە.

 

دانوستانەکان کە تەرکیزیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ چەوسێنەر و نایاساییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بە هۆی دەستپێشخەرییەکانی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە، پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دواخستنی حکوومەتی "جۆ بایدن" بۆ قەرەبووکردنەوەی کردەوەی نایاسایی حکوومەتی پێشووی ئەمریکا وبەردەوامبوونی هەڵمەتی زۆرترین فشار بووەتە هۆی گومان لە جددیەتی ئەم وڵاتە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی و درێژکردنەوەی پرۆسەی گفتوگۆکان .

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی بەرپرس، چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئەو لایەنە بووە کە پێشێلی رێککەوتنی ناڤۆکی کردووە، ئەوە واشنتۆنە کە دەبێ بە هەڵگرتنی گەمارۆکان بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە.

دیپلۆماتکارانی ئێران جەختیان کردەوە: سەقامگیری ڕێککەوتنەکە لە هاوسەنگی و دڵنیایی لە بەرامبەر دڵنیاییدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی باقری کەنی، ئەندامی باڵای تیمی دانوستانکاری ئێران، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە ڤییەن لەگەڵ ئێنریکێ مۆرا، ڕێکخەری بەرجام دیدار و وتووێژی کرد.

هەروەها لیژنەی پسپۆڕیی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ مۆرا کۆبووەوە وراوێژیان کرد.

سەرپەیڤ