ئاب 08, 2022 09:06 Asia/Tehran
  • ئێران داوای روونکرانەوەی رەھەندەکانی کردەوەی تیرۆریستیی لە مەزار شەریفی ئەفغانستان دەکات

 لە ساڵیادی شەهیدبوونی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە مەزار شەریف، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو تاوانە لەبیرنەکراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لە ڕوونکردنەوەی ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە کردۆتەوە وەک داواکارییەکی دیاریکراو.

 

٢٤ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٧ی گەلاوێژ)، چەکدارانی تاڵیبان ٨ دیپلۆماتکاری کونسوڵخانەی ئێرانیان لەگەڵ مەحمود سارمی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) لە شاری مەزار شەریفی ئەفغانستان شەهید کرد.
بەم بۆنەیەوە ئەم ڕۆژە لە ساڵنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە ناوی ڕۆژی ڕۆژنامەنووس ناودێر کراوە.
وه زاره تی ده ره وه ی ئێران جارێکی دیکه به ڕێزگرتن له یاده وه ری شه هیدانی ڕووداوی مه زا ر شه ریف و مه حکووم کردنی ئه و تاوانه له بیر نه کراوه ، له سه ر پێویستی ڕوون کردنی ڕه هه نده کانی ڕووداوه که وه ک داخوازییه کی دیاریکراو، جه ختی کرده وه .

سەرپەیڤ