ئاب 10, 2022 18:30 Asia/Tehran
  • دەست گرتن بە سەر ئاوگەڕێکی ھەڵگری سووتەمەنیی قاچاخ لە ئاوەکانی کەنداوی فارس

سەرۆکی گشتیی دادەڤانیی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران باسی دەست گرتن بەسەر ئاوگەڕێکی ھەڵگری ٢٧٧ ھەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخی کرد لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «موجتەبا قەھرەمانی» سەرۆکی گشتیی دادەڤانیی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران وتی: بە فەرمانی دادئەستێنی گشتی و شۆڕشی قشم، فەرمانبەرانی بنکەی دەریایی شەقامگرتووی ئەم دوورگەیە لەکاتی چاودێری کردن و پاسەوانی لە سنووری دەریایی ئێران، وێڕای ناس کردنی ئاوگەڕێکی لینجی ھەڵگری پتر لە ٢٧٧ ھەزار سوتەمەنیی قارچاخ، دەستیان گرت بە سەری دا.

«قەھرەمانی» وتیشی: قاچاخچیەکان بە تەما بوون ئەم بارەگەورەیەی سووتەمەنی بگوازنەوە بۆ وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی فارس کە لە ئەنجامی پێ و شوێنگرتنی ھەواڵگرییانەو لە ھەڵمەتێکی ڕێک و پێکی سنووروانانی دەریایی، ئاوگەڕەکە ناس کراو دەست گیرا بە سەری دا.

سەرۆکی گشتیی دادەڤانیی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران وتیشی: ١٢ی کارگێڕی ئەم ئاوگەڕەش قۆڵبەست کراون کە بۆ تۆکمە کردنی ڕەوتی لێکۆڵینەوەو تێپەڕ بوونی قۆناغە یاساییەکانیان دەستبەسەرن.

سەرپەیڤ