ئەمڕۆ ٢٨ی گەلاوێژ، ساڵگەڕی کودەتاکەی ئەمریکا لە ئێرانە
ئەمڕۆ ھەینی بیست و ھەشتی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی و ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی کودەتاکەی ئەمریکا دژی دەوڵەتی ئێران لە ساڵی ١٩٥٣ دا.
یست و ھەشتی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٥ی کۆچیی ھەتاوی دا کۆمەڵێک لە ھێزەکانی ئەرتەشی ڕژێمی ملھوڕی پاشایەتی بە پاڵپشتیی ئەمریکاو ئینگلیس، وێڕای ڕوخاندنی دەوڵەتی «موحەممەدی موسەدیق» جارێکی تزر «موحەممەد ڕەزا پالەوی»یان ھێنایەوە سەر دەستەڵات.
کودەتا ئەمریکی_ئینگلیسیەکەی ساڵی ١٩٥٣ کە ڕوخانی دەوڵەتی یاسایی ئەو کاتی ئێران واتە دەوڵەتی «موحەممەدی موسەدیق»ی لێ کەوتەوە، وەبیر ھێنەرەوەی بڕگەیەکی ھەستیاری مێژووی سیاسیی ئێرانی بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەم وڵاتەدایە.
کودەتای ٢٨ی گەلاوێژ کە بەشێک لە زنجیرە دەستوەردانەکانی ئەمریکاو ئینگلیس لە ئێرانی سەردەمی سەرکەوتنی بزوتنەوەی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران دا دێتە ئەژمار، لە قۆناغێک دا ڕووی دا کە دیوانی نێونەتنەوەیی داد لە بارەی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان ئینگلیس و ئێران بە قازانجی گەلی ئێران بڕیاری دا بوو.
لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بەڵگەگەلێکی تازە لە بارەی دەست ھەبوونی بیانی لە کودەتاکەی ٢٨ی گەلاوێژ بڵاو بووەتەوەو تەنانەت ھێندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکیش دانیان ناوە بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی وڵاتەکەیان و ئینگلیس لەو کودەتایەدا.