ئاب 20, 2022 19:41 Asia/Tehran
  • مەرزی کێلێی سەردەشت بە نێودەوڵەتی دەکرێت

شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین سەردانی ئێران دەکەن و بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ ئامانجی سەردانی شاندەکەیە.

 

میدیای ئێستا لە هەواڵێکی دا رایگەیاند ، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، شاندێکی ئیدارەکە سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کێلێ و لەلایەن قائیمقامی سەردەشت و بەرپرسانی باڵای ئەو شارەوە پێشوازیان لێکرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی سەردانی ئەو شاندە پتەوترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا و بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێیە.

سەرپەیڤ