ئاب 22, 2022 07:07 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستان: پێش بینی کراوە 20 هەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە بچنە عێراق

پارێزگاری کوردستان وتی: پێش بینی دەکرێت 20 هەزار زیارەتکاری ئەربەعین ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە سنووری باشماخەوە هاتوچۆ بکەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا وتی: دەبێ هەوڵی پێویست و ئاسانکاری بکرێت بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنوورەکان و لە پاڵ ئەوەش هەوڵ بدرێت کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ترانزیتیش کێشەیەکی بۆ نەیەتە پێشەوە.

ناوبراو گوتیشی: لە شاری مەریوانیش پلان داڕشتن  و ئامادەیی پێویست بۆ وەرگرتن و جێگیر کردنی زیارەتکاران پێک دێت و پارکینگ گەلێکیش لە ناو شار و لە سەر سنوور بۆ ئۆتۆمبیلی زیارەتکاران ئامادە دەکرێت.

سەرپەیڤ