وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرشی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر بەرگریکارانی سووریا ئیدانە دەکەین
ئاب 27, 2022 02:34 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێرشی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر بەرگریکارانی سووریا شەرمەزار دەکەین.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: بوونی ئەمریکای داگیرکەر لە سووریا و هێرشیان بۆ سەر پارێزەرانی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی سووریا ئیدانەیە.
کەنعانی وتی: ئەمریکا هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەرتەشی دەستدرێژیکەری ئەم وڵاتە بۆ سەر گرووپە جەماوەری و دژە تیرۆریستەکان لە سووریای بە وڵامی راستەوخۆ بە گەف و هەڕەشەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا وەسف کردووە.
سەرپەیڤ