بەدواداچوونی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ دۆخی ئەو کۆچبەرانەی لە دەریای ناوەڕاستدا گیراون
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی بەدواداچوونی دۆخی ئەو کۆچبەرانەی کرد کە لە دەریای ناوەڕاستدا گیریان خواردووە .
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرگەردانیی گروپێک لە پەناخوازان لە ئاوەکانی نزیک یۆنان، هەروەها هەواڵێکی پشتڕاستنەکراوە کە بەشێکیان ئێرانی بوون، وەزارەتی دەرەوە دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کرد.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی سه‌رگه‌ردانیی کۆمه‌ڵێک په‌ناخواز له ئاوه‌کانی نزیک یۆنان، هه‌روه‌ها هه‌واڵی پشتڕاست نه‌کراو که به‌شێکیان ئێرانین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە کرد و لە ڕێگەی باڵیۆزەکانی ئێرانەوە لە ئەسینای پایتەخت و ڕۆما، لە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی ئەم وڵاتانە، بە جددی بەدواداچوونی بۆ کرد.
هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی ئیداره‌ی پاراستنی کونسوڵیی دادوه‌ریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ کارداری یۆنان له تاران، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م باره‌یه‌وه، داوای هاوکاریی جددی لە پۆلیسی کەناراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و فریاگوزاری بۆ ئەم پەنابەرانە.