ئێران لە نێو 10 وڵاتی خاوەن تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410751-ئێران_لە_نێو_10_وڵاتی_خاوەن_تەکنەلۆژیای_بۆشایی_ئاسمانە
وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: ئێران لە نێو ١٠ وڵات دا تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمانیی هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2022 14:55 Asia/Tehran
  • ئێران لە نێو 10 وڵاتی خاوەن تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانە

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: ئێران لە نێو ١٠ وڵات دا تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمانیی هەیە.

عیسا زارع پوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری رایگەیاند: ئێستا ئێران لەنێو ئەو 10 وڵاتەدایە کە خاوەنی تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانە، هەروەها پلانمان هەیە تا کۆتایی حکومەتی 13 مانگی دەستکردی قورس لە خولگەدا دابنێین.

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران هەروەها باسی لە هەڵدانی مانگی دەستکردی خەیام کرد بە هاوکاریی ڕووسیا و گوتی: وێنە وەرگیراوەکانی سەتەلایتی خەیام بەمزوانە بڵاودەکرێنەوە.

 مانگی دەستکردی ئێرانیی "خەیام" پێشتر لە بنکەی بۆشایی ئاسمانیی کازاخستانەوە بە مانگی دەستکردی سۆیوز هەڵدرابوو.

کێشی مانگی دەستکردەکەی خەیام ٦٠٠ کیلۆگرامە و لە خولگەیەکدا دانراوە کە ٥٠٠ کم لە زەویەوە دوورە.