ئاب 29, 2022 07:35 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دەگاتە تاران

وا بڕیارە ئەمڕۆ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بگاتە شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە "فواد حوسێن وەزیری دەرەوە بەنیازە ئەمڕۆ سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبێتەوە".

سەردانەکەی ناوبراو بۆ تاران لە کاتێکدایە ماوەی 10 مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

بڕیارە فواد حسێن لە تاران لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبێتەوە.

سەرپەیڤ