نوێنەری وەلی فەقیھ لە عێراق: نەریتی ئەربەعین لە ئاراستەی بەرپەرچ دانەوەی دووبەرەکیە لەنێو موسڵماناندا
نوێنەری وەلی فەقیھ لە وڵاتی عێراق جەختی کرد: نەریتی ئەربەعین لە ئاراستەی خەباتی دژی ئیستیکبار و ھێڵی وەیشومەی دووبەرەکی نانەوە لەنێو موسڵمانانە و بە جۆرێک جیھادی دژی موستەکبیران دێتە ئەژمار.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئایەتوڵڵا سەیید موجتەبا حسەینی»، نوێنەری وەلی فەقیھ لە وڵاتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی بانگخوازانی ڕێکخراوی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازیی وڵات و پشتیوانی لە موکیبەکانی ئەربەعین ، ڕایگەیاند: بوونی ئەم جۆرە حەشیمەتە ملوێنییە کە بە شێوەی خۆڕسک بەشداریی ڕێپێوانی ئەربەعین دەکەن لە ئاستی دنیادا ناوازەیە و چ لە ڕابردوو چ لە سەردەمی ئێستادا وەھا بزووتنەوەیەکمان نەدیوە کە موسڵمانانی وڵاتانی جۆربەجۆر بەشداریی تێدا بکەن.
نوێنەری وەلی فەقیھ لە وڵاتی عێراق وتیشی: نەریتی ئەربەعیین ترس و تۆقانی لە دڵی دوژمنانی ئیسلامدا دروست کردووە و دوژمن هەوڵی زۆری داوە بۆ لادانی ڕێڕەوی ئەم نەریتە، بۆیە پێویستە بانگەوازی هەموو بەشدارانی ڕێوڕەسمی ئەربەین دەبێ یەکڕیزی، خۆشەویستی و لەخۆبردوویی بێت.
«ئایەتوڵڵا سەیید موجتەبا حسەینی» وتیشی: لە نەریتی ئەربەعیندا تەنانەت غەیرە موسڵمان و غەیرە شیعەیش موکب و خێوەتی خزمەت کردن ھەڵدەدەن کە نمونەی ئاوا زۆرە کە تەواوی خەرج و بەرجی کاروانێک لەلایەن کەسێکی مەسیحی یان کەسێکی سوننەوە دابین دەکرێت ھەتا خزمەتی زیارەتکارانی ئەربەعین بکرێت.
بە قسەی نوێنەری وەلی فەقیھ لە وڵاتی عێراق : دوژمن لە شکۆو گەورەیی بزووتنەوەی ئەربەعینی حسەینی تێگەییشتووەو هەموو هەوڵێکی داوە بۆ کاڵ کردنەوەی یەکڕیزی و هاوسۆزیی نێوان موسڵمانان.
«ئایەتوڵڵا سەیید موجتەبا حسەینی» ڕاشیگەیاند: دەبێت لە نەریتی ڕێپێوانی ئەربەعین دا بە دروشمی "لا اله الا الله ، محمد رسول الله" و "یا اباعبدالله الحسین(ع)" لە دژی وەسوەسەو ھەڵخڕاندنی موستەکبیران بوەستین.