ئه‌یلوول 02, 2022 13:22 Asia/Tehran
  • لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٨ هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە تێرمیناڵە سنوورییەکانی خوزستانەوە چوونەتە عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران باسی رۆیشتنی ١٨هەزار و ٨٣٢ زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراقی کردووە لە ڕێگای تێرمیناڵەکانی سنووری شەلەمچە و چەزابەلە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا.

«محەممەد جۆلا نەژاد» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای خوزستان ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٣ هەزار و ٦٧٧ کەس لە سنووری نێودەوڵەتیی شەلەمچە پەڕیونەتەوەو ٥ هەزار و ١٥٥ کەسیش لە تێرمیناڵی سنووریی چەزابە ناویان تۆمار کراوە.

«جۆلا نەژاد» هەروەها وتیشی: لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٧ هەزار و ٢٧٧ زیارەتکاری ئێرانی لە تێرمیناڵی سنووری نێودەوڵەتی شەلەمچەو دوو هەزار و ٧٠٩ زیارەتکاریش لە تێرمیناڵی سنووری چەزابەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.

بە وتەی «جۆلا نەژاد» کۆی گشتیی هات و چۆی زیارەتکارانی ئێرانی و هاووڵاتیانی بیانی لە دوو تێرمیناڵی سنووریی خوزستان لە سێ رۆژی رابردوودا ٣٨ ھەزار و٧٢٢ کەس بووە کە لەو ژمارەیە ٢٨ ھەزارو٨٧٤ کەس لە تێرمیناڵی سنووری نێودەوڵەتیی شەلەمچە هاتووچۆیان کردووە وپشکی ترمیناڵی سنووریی چەھابەش ٩ ھەزارو ، ٨٩٨ کەس بووە.

سەرپەیڤ