ئه‌یلوول 07, 2022 09:00 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی دەستەڵاتی ١٤٠١ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران

مەشقی دەسەڵاتی ١٤٠١ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی گشتیی «نەسرئاباد»ی ئەسفەهانی ناوەندی ئێران دەست پێ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی زەوینیی ئەرتەشی ئێران، ئەمیری سەرتیپ دووھەم «کەریم چشەاک» وتەبێژی مەشقی دەسەڵاتی ١٤٠١ی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەم مەشقە بەبەشداریی یەکەکانی سەوادە، زرێپۆش ، تۆپخانە، هێزی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەندازیاری، ئاسمانی، شەڕی ئەلیکترۆنی و یەکە سەربازییەکان و بە پشتیوانیی گواستنەوەی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوچەی گشتیی نەسرەبادی ئەسفەهان بەڕێوەدەچێت.

سەرتیپ «چشەک» وتیشی:مەشقی هێزی زەوینیی ١٤٠١ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی هەڵسەنگاندن و باشترکردنی ئاستی ئامادەیی شەڕی یەکەکانی هێزی زەوینیی ئەرتەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تازە بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی مەشقی هێزی زەوینیی ١٤٠١ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: لەم مەشقە دوو ڕۆژەیەدا، گواستنەوەی خێرای هێزەکان لە هەندێک ناوچەی خاکی بۆ ناوچەی میسیۆن، بەرز کردنەوەی ئاستی جوڵە و جێگۆڕکێی تیپەکانی هێزە تایبەتەکان و وەڵامدانەوەی خێرا، جێبەجێکردنی ھەموو جۆرە تاکتیکێکی داھێنەرانەی خۆماڵی و لێهاتوویی جۆراوجۆری یەکە تایبەتییەکان، ڕادەی هەماهەنگی لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە تێکەڵاوەکانی تیپە پڕۆفشناڵەکان و بەڕێوەبردنی گۆڕەپانی پێکدادانەکان بە گوێرەی شەڕی ڕاستەقینەو بە پرۆڤەی ھێرش و بەرگری هەڵدەسەنگێندرێت.

سەرپەیڤ