پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)
ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری بە ئامادە بوون لە تەنیشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) پەیمانیان نوێ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە دووهەمین ڕۆژی دەیەمین کۆبوونەوەی فەرمیی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری ، ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بە ئامادەبوون لە تەنیشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانلەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) پەیمانیان نوێ کردەوە.
«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، لە دووهەمین ڕۆژی ئەم کۆبوونەوەیەدا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین ڕەوتی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، وتووێژ لەگەڵ دراوسێکان و پێوەندیی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتان ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری کرد.
دەیەمین لوتکەی فەرمیی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە خوێندنەوەی بەیاننامەی کۆتایی، چالاکییەکانی کۆتایی پێ دێنێت.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری سبەینێ پێنج شەممەش چاویان بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت.