ئه‌یلوول 07, 2022 12:26 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ ئەم پارێزگایە ھەیە

سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی وەڕێکەوتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی و پەڕینەوەیان لە سنووری باشماخی مەریوان بەرەو کەربەلا، وتی: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا لە ڕووی ئابووری، ژێرخانی و مەعنەوییەوە پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە ھەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«جەعفەر عەبدولمەلیکی» ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ڕاگەیاندنی ئەربەعینی حسەینیی پارێزگای کوردستان لە شاری سنەدا، وتیشی: ئەربەعین هێمای یەکبوون ولەو ھەلە  یەکێتی خولقێنانەیەو ڕێپێوانی ئەربەعین و پەرینەوەی زیارەتکارانیش بە پارێزگای کوردستاندا پیت و بەرەکەتی ماددی و مەعنەویی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ناوەندی سنەش کرد لە مەڕ بڵاو کردنەوەی ھەواڵەکانی پەیوەست بە ئەربەعین و وتیشی: وەڕێ خستنی ستۆدیۆیەکی گەڕۆک لە سنووری باشماخ، پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تۆڕەکانی هەواڵ و ناردنی سێ تاقم بۆ سنوورەکان لەو ھەنگاوە کردارییانە دێتە ئەژمار.

سەرۆکی لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەربەعینی حسەینیی پارێزگای کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە،  ڕادیۆی مەریوان و هەروەها ڕادیۆی پارێزگاکە بە شێوەی ٢٤ کاژێرەو بە بەردەوامی هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە ڕێپێوانی ئەربەعین لەم پارێزگایەدا بڵاو دەکاتەوەو زیارەتکاران دەتوانن لە ڕێگای ئەم میدیایە ئاگاداری هەواڵەکان ببنەوە.

بە وتەی ناوبراو، بە هاوکاریی میدیا و هەواڵدەرییەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە، کەشێکی میدیایی لەبار لەبارەی ئەربەعینەوە لە پارێزگاکەدا دروست بووە و ئەم کەشە میدیاییەش ھەتا ٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

«جەعفەر عەبدولمەلیکی» وتیشی: هەموو مسۆگەراتێکی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،لەوانە ستۆدیۆی ھەواڵی ئەم میدیایە کەلە سنووری باشماخی مەریواندا جێگیرە، لەبەردەستی میدیاکانی دیکەش دایە و دەتوانن کەڵک لەم مسۆگەراتە وەربگرن.

سەرپەیڤ