ئه‌یلوول 08, 2022 09:03 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهییان: لە پرسی ناڤۆکی دا تۆسقاڵێکیش  هێڵە سوورەکانی حکومەت نابەزێنین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕایگەیاندنی ئەمەی کە ئێمه هیچکام لە هێڵه سوورەکانی حکومەت له مەڕ پرسی ناڤۆکی نابەزێنین، وتیشی: ئەو هێڵانەی که ڕابەری مەزنی شۆڕش لەمەڕ ناکاراکردنی بایکۆتەکان هاوتەریب له گەڵ بەردەوام کردنی پڕۆسه ی دانوستانەکاندا دیاریی کردووە، لەلایەن سەرۆک کۆماریشەوە جەختی لە سەر کراوەتەوەو  وەزارەتی دەرەوەش بە بڕشتانەو بەوپەڕی دەستەڵاتەوە لەم ئاراستەیەدا دەجووڵێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» ڕۆژی چوارشەممە لە دەهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕێبەری بەشداری کرد و ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان و دەسکەوتەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەک ساڵدا پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیاری ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی دایەوە.

ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه‌ی به‌ گۆڕانی ژماره‌ و کوالێتی ئه‌کته‌ره‌کان کرد له‌ گۆڕەپانی نێوده‌وڵه‌تی و زیادبوونی ئه‌کته‌ره‌ حکومی و ناحکومییه‌کان له‌م گۆڕەپانەدا و وتی: هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دروستکردنی داڕشتی  سیاسی و ئاسایشتیی تازە لە ناوچەکەدا بەبێ ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێناوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهییان وتیشی: هیچ لایەنێک توانای پشتگوێخستنی جێ و شوێن و ڕۆڵی گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسی ئەمنی ناوچەکەدا نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای بە ناپاوەجێ زانینی بارودۆخی ئێستای گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ماکی ناجێگیر و  بگۆڕی سیستمی نێودەوڵەتی و بوونی چه ندین ناوەندی قەیران له ناوچه جوگرافییه جیاوازه کانی جیهان  و جەختی کرد : له و جۆره بارودۆخانه دا، کۆماری ئیسلامیی ئێران کەشتییەکی ئارامە لە ئەقیانوسی پڕ لە گێژاوی جیهانیدا.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» بە ئاماژەدان بە دانپێدانانی دۆست و دوژمنان سەبارەت بە ڕۆڵی ناوازەی ڕابەری مەزنی شۆڕش لە مەڕ ڕاکێشانی وریایانەی وڵات بە ئاراستەیەکی دروست و بەڕێوەبەرایەتی کردنی پێشهاتە سیاسییە ئاڵۆزە نێودەوڵەتییەکان، وتیشی: لە سای، سەرکردایەتیی ژیرانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ لە بواری ئاسایشت و سەقامگیری و پێشکەوتن و دەسەڵاتی نیشتمانی دا باشترین دۆخمان هەیە.

سەرپەیڤ