سوپاس و پێزانینی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ میوانداری باشی گەل و حکومەتی عێراق
وهزیری دهرهوهی ئێران میوانداریی خهڵک و حکومهتی عێراقی کە سهرباری حەشیمەتی زۆرو بەرتەسکییەکانی ئەو وڵاتە لەوپەڕی ناوازەیی دا بەڕێوە دەچێت ، بەرزنرخاند.
بەپێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، رۆژی هەینی «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق، میوانداریی گەلی ئازیز و حکومەتی عێراقی کە سهرباری حەشیمەتی زۆرو بەرتەسکییەکانی ئەو وڵاتەو گەرمای زۆر ھەموو جۆرە یارمەتی و خزمەتگوزارییەکیان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی و غەیری ئێرانیی ئەربەعین دابین کرد، بەرزنرخاند و بە شێوەیەکی تایبەتی ستایشی خۆی ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە کردن به ئامادە بوونی بەربڵاوی زیارەتکارانی تامەزرۆی لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف ، داوای له هاوڵاتیانی کرد که گرینگی تایبەتی به رێنماییەکانی بنکەی عەربەعین و وەزارەتی نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن.
ڕۆیشتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی بۆ کەربەلا لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەستیپێکراوە و چەند رۆژێک بەرلە ئەربەعینیش دەگاتە ئەوپەڕی خۆی.