ئه‌یلوول 10, 2022 07:42 Asia/Tehran
  • هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق تا کاتێکی نادیار لە رووی زیارەتکاران داخران

سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی ئەربەعین وتی: تا کاتێکی نادیار هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق دادەخەین بۆ پاراستنی ئاسایش و تەندروستیی زیارەتکاران.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید میر ئەحمەدی سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی ئەربەعین رایگەیاند: بە هۆی ڕووداوەکانی سنوورەکانی شەلەمچە و مێهران و مەترسی جیدی لە سەر ئاسایش و تەندروستیی زیارەتکاران بریار دراوە بە داخستنی سنوورەکان.

وتیشی: لایەنی عێراقی داوای کردووە رێژەی زیارەتکاران کەم بکرێتەوە بە هۆی ئەو کێشانەی لە عێراقدا هەیە.

رایگەیاند کە نیگەرانیی ئەوەیە لایەنی عێراقی بەستێنی وەرگرتنی ئەم رێژە بێ ژمارە زیارەتکاری بۆ، ئامادە نەکراوە و نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ خێرایی لە گواستنەوە و‌ وەرگرتنیان و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست و زۆری ڕێژەی خەڵک و گەرمیی هەوا بۆتە کێشە بۆیان.

ئەحمەدی وتی: رێژەیەکی زۆر زیارەتکار لە ترمیناڵەکان و سەر سنوور چاوەڕوانن.

سەرپەیڤ