خزمەتگوزاریی «مانگی سووری ئێران» بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە عێراق
ئهیلوول 11, 2022 09:44 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵەیە بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینیی کرد لە عێراق دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «پیرحەسین کولیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی ئێران وتی: فریاگوزارانی خزمەتگوزاری کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی ئێران لە ڕۆژێکدا خزمەتی پتر لە ٧٠ هەزار زیارەتکاری ئەربەعینی حسەینی(ع) دەکەن.
«کولیوەند» ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گەرمیی کەش و هەواو حەشیمەتی زۆرەوە، تاقمەکانی «مانگی سووری ئێران» بە شەوو ڕۆژ خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بە سەردانیکەران و پەک کەوتووانی گەرما دەکەن.
سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی کۆماری ئیسلامی ئێران زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینیی ڕاسپارد کە لە پلەی بەرزی گەرمادا واز لە ڕۆییشتن بهێنن و کاتێک کەشەکە فێنک دەبێتەوە بجوڵێن.