ئه‌یلوول 12, 2022 14:25 Asia/Tehran
  • بڵاوکرانەوەی ڕاپۆرتی فەرمیی ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە پێویستیی ڕاگرتنی بایکۆتەکانی سەر ئێران

ڕاپۆرتده‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ڕاپۆرتی فه‌رمیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێویستیی ڕاگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران بڵاو کرده‌وه‌.

"ئەلێنا دۆهان"، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتی فەرمیی خۆی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەمارۆکان لە ئێران بڵاوکردەوە.

 "ئەلینا دۆهان"، راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی رێوشوێنی زۆرەملێی تاکلایەنە لەسەر سوودمەندبوونی خەڵک لە مافەکانی مرۆڤ، ١٧-٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر بانگهێشتی بارەگای مافی مرۆڤ، گەشتی ئێرانی کرد.

مه‌به‌ستی ئه‌لێنا دۆهان له‌م گه‌شته‌ یازده‌ ڕۆژه‌، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کاریگه‌رییه‌کانی گه‌مارۆ یه‌ک لایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئێران بوو.

"دۆهان" ئێستا بە فەرمی ڕاپۆرتی تایبەتی خۆی سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ ئێران بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی فەرمی دۆهان، سزاکان بۆ وزە و کەرتە سەرەکییەکانی دیکەی ئابووری درێژکراونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گەمارۆکانی سەر کەرتی دارایی ئێران بریتی بوون لە دانانی لە لیستی گەمارۆکان و دەست بەسەرداگرتنی  سەروەت و سامان، کە کاریگەریی لەسەر بانکی ناوەندیی ئێران و بانکە بازرگانییەکان هەبوەو.

لە راپۆرتەکەی دۆهاندا باس لە هاوکارییەکانی ئەوروپا و کەنەدا لەگەڵ گەمارۆکانی دژە ئێران کراوە.

سەرپەیڤ