شاندێکی پەرلەمانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان گەییشتە پاکستان
شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری کردن لە سێھەمین کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان گەییشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامانی مەچلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیسلام ئاباد لەلایەن «سەیید محەممەد عەلی حوسێنی» باڵوێزی ئێران لە پاکستان و بەشێک لە کاربەدەستانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێشوازییان لێکرا.
سێھەمین کۆنفرانسی ناوچەیی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان بە ناونیشانی «دەست ڕاگەییشتن بە ئامانجی گەشەپێدانی پاوەجێ»بە میوانداریی پەرلەمانی پاکستان و ئامادەبوونی شاندی ئێران لە ئیسلام ئابادی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
تاوتوێ کردنی قەیرانی کەشوهەوا و ڕوونکردنەوەی ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی جیهانی دەبێتەوە، لەوانەش وڵاتانی ئاسیا و ئەقیانوسیە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، پێشخستنی ڕۆڵی ژنان لە گەییشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدان، بەکارهێنانی میکانیزمە کاریگەرەکانی پەرلەمانی و حکومەت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی پاوەجێ، هەروەها گرنگیدان بە بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و چارەسەریی کۆمەڵگا لە بەرنامەی کاری سێھەمین کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکاندایە.