ئه‌یلوول 13, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی بازرگانیی دەرەکیی پارێزگای کوردستانی ئێران

جێگری گەشەپێدان و کاروباری بازرگانیی فەرمانگەی گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: بازرگانیی دەرەکی کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی سنوورەکانی ئەم پارێزگایەوە ئەنجامدراوە گەیشتووەتە دوو ملیار و ٣٩٦ ملوێن دۆلار.

«تەها سەمیعی»جێگری گەشەپێدان و کاروباری بازرگانیی فەرمانگەی گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە  لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، بە ئاماژەدان بەوەی کە بازرگانیی دەرەکیی ئەم پارێزگایە هەناردە، هاوردە و ترانزێت دەگرێتەوە، وتیشی : بە پێی ئامانجی دیاریکراو لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ٤٢٦ هەزار تۆن کاڵا لە گومرگی ئەم پارێزگایە لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانییەوە هەناردە کراوە.

جێگری گەشەپێدان و کاروباری بازرگانیی فەرمانگەی گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە،

بڕی ئاڵووێری بازرگانیی دەرەکی لە گومرگی پارێزگاکە لە ماوەی ئەمساڵدا ، هەزار و ٧٨٧ تۆن بووە.

گومرگی سەیرانبەند و باشماخ لەو سنوورە چالاکە فەرمی و نێونەتەوەییانەی پارێزگای کوردستانن.

سەرپەیڤ