ئه‌یلوول 13, 2022 13:00 Asia/Tehran
  • خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە جێگای ستایشە

نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان وتی: مسۆگەرات و ژێرخانەکانی ئێستای سنووری باشماخ بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین گەلێک باشەو ھەوڵی کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە جێگای ستایشە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوجەتولئیسلام «عەبدولڕەزا پوورزەهەبی» ڕۆژی سێشەممە لە میانەی سەردانەکەی بۆ مەرزی باشماخی مەریوان وتی: هاتووچۆ و پەڕینەوەی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە بە ئاسانی ئەنجام دەگرێت و ئاسانکارییەکانیش باش و قبوڵکراوە.

ناوبراو دامەزرانی نەخۆشخانەی مەیدانی و نوڕینگەو دەرمانخانەی لەم سنوورەدا به کارێکی به نرخ زانی و وتیشی: به هۆی هەوڵ و ماندووبوونی هێزی سەربازی و پۆلیس و بەرپرسانی پارێزگاکە، ئاسایشتێکی زۆر باش له سه ر سنووره که دابین کراوە.

نوێنەری وەلی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە مەرزی باشماخ بە شانازییەک بۆ پارێزگاکە وەسف کردو داوای لە زیارەتکارانی ئەربەعین کرد کە ئەم مەرزە بۆ ھاتوچۆ هەڵبژێرن.

حوجەتولئیسلام «پوورزەهەبی» جەختی لە چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی سنوورەکەش کردەوە لە ساڵی داهاتوودا و وتیشی: هەندێک کێشە هەبوون، بەتایبەتی لە پرسی گواستنەوە و ئازوگواز لەو سنوورەو لە عێراقدا کە چارەسەر کراون.

وتیشی: وا دیارە بە لابردنی کەموکوڕییەکان، ساڵی داهاتوو مەرزی باشماخ دەتوانێت لەڕووی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە لەمە باشتروکاراتریش بێت و تەنانەت وەپێش سنوورەکانی دیکەش بکەوێت.

ئەمساڵ بە بڕیاری وەزارەتی نێوخۆ، بۆ یەکەمجار مەرزی باشماخی مەریوان بۆ ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ