ئه‌یلوول 18, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • ستایشی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە جەماوەرو دەوڵەتی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی گەل و حکومەت و هێزە چەکدارەکانی عێراقی کرد بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین حسەینی.

دوێنێ (شەممە)، ٢٠ی سەفەری ١٤٤٤ی کۆچی (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، ئەربەعینی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین (ع) سێهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە بوو لە سارای کەربەلادا.

ساڵانە بە هاتنی ئەربەعینی حسەینی بە ملوێنان زیارەتکار لە هەموو جیهانەوە، لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین دەچنە  شاری کەربەلای پیرۆز لە باشووری عێراق.

لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ئەربەعین نووسیویەتی: ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئەمساڵ جارێکی دیکە نیشانی دا کە دوو نەتەوەی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیان پێکەوە هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: له دڵەوه لە سەرجەم خەڵکی عێراق و حکومەت و هێزه چەکدارەکانی ئەم وڵاته دەستخۆشی دەکەین که میوانداریی زیارەتکارانی ئێرانی و غەیری ئێرانیی ئەربەعینیان کرد.

سەرپەیڤ