ئه‌یلوول 18, 2022 21:46 Asia/Tehran
  • ڕەییسی : تەواوی کچانی ئێران بە کچی خۆم دەزانم

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەھسا ئەمینی«ژینا»، وێڕای ھاودەدری دەربڕین لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا، داوای سەبرو پشوودرێژیی بۆ کردن.

«مەھسا ئەمینی» کچەکوردی خەڵکی سەقز چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە مەکۆی پۆلیسی ئاسایشتی ئاکاریی تاراندا توشی مێشک مری ھات و بۆ ڕۆژی دوایی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران کۆچی دوایی کرد.

«موحەممەد مەھدی ڕەحیمی» بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتیی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی لە توییتێکدا ڕۆژی یەکشەممە نووسی: سەرۆک کۆماری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» قسەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی»، سەرۆک کۆمار، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ ئەم بنەماڵەیە و داوای سەبر و پاداشت بۆ ئەندامانی بنەماڵەکە لەم ھەمبەر ئەم کارەساتەدا، وتی: من لە گەرمەی گەشتەکەم بۆ ئوربەکستان لە کارەساتەکە ئاگادار بوومەوە و دەستبەجێ فەرمانم بە هاوکارەکانم دا ھەتا بە شێوەیەکی تایبەتی بەدوادچوونی ڕووداوەکە بکەن و دڵنیابن کە من ئەم ڕوون کردنەوەی ئەم پرسە لە دەزگا بەرپرسیارەکان داوا دەکەم ھەتا ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا ببێت.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە ئەمڕۆ نیوەڕۆ ئەنجام درا، سەرۆک کۆمار جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو کچانی ئێران بە کچی خۆی دەزانێت و وتیشی: کچەکەی ئێوە وەک کچی خۆم وایە، واهەست دەکەم ئەم ڕووداوە ئازیزێکی خۆم قەوماوە. من بە هاوبەشی خەم و پەژارەی خۆتان بزانن.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» وێڕای سوپاسبێژیی سەرۆک کۆمار بۆ فەرمانی دەستبەجێی لەمەڕ ڕاگەییشتن بە ڕووداوەکەو هەروەها پەیوەندییەکەی و دەربڕینی هاوسۆزی ، داوایان کرد بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکرێت ھەتا ڕوون بوونەوەی تەواوی ڕەھەندەکانی.

سەرپەیڤ