ئه‌یلوول 19, 2022 19:08 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دانوستانەکانی شاندی بازرگانیی ڕووسیا لە تاران

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگاو بازرگانیی ئێران دەست پێ بوونی دانوستانەکانی شاندی بازرگانیی ڕووسیای لە تاران ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ئومێد قاڵیباف» وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ٦٥ کۆمپانیای ڕووسی لە قەواخی شاندێکی ١٠٠ کەسی لە تاران دەستیان بە دانوستان کرد.

قاڵیباف بە ئاماژەدان بە هاتنی شاندی بازرگانیی روسیا بۆ تاران وتیشی: بەپێی پلانەکە، چالاکانی ئابووریی ئێران لە ماوەی 3 رۆژ مانەوەی شاندی بازرگانی روسیا لە تاران، بە گشتی 750 کۆبوونەوەی بازرگانی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا رووسییەکان ئەنجام دەدەن .

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران جەختی لە خواستی ئێران و ڕووسیا لەمەڕ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییە دوو قۆڵییەکان کردەوە و وتیشی: بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هەناردەکردنی ڕووسیا، زیاتر لە ١٠ شاندی بازرگانیی گەورەی دیکە لە مانگەکانی داهاتوو سەردانی ئێران دەکەن.

ڕاوێژکاری میدیایی وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران وتیشی: بازنەی چالاکیی کۆمپانیا ڕووسیەکان ھاوڕێی شاندە بازرگانییەکە بریتییە لە پیشەسازیی خۆراک و کشتوکاڵ (دانەوێڵە)، شیرینی و شوکولات، ئاوژی، کەرەستە و ئامێرەکانی پیشەسازیی خۆراک و کشتوکاڵ، دەرمان و ئامێری پزیشکی، شوشە و بلوور ، پیشەسازی کانزایی، سیستەمی پەیوەندی و ڕادیۆ، وزە و بووژاندنەوە.

سەرپەیڤ