ئه‌یلوول 20, 2022 14:20 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستان چاوی بە بنەماڵەی «مەهسا ئەمینی» کەوت و هاوخەمیی خۆی دەربڕی

پارێزگاری کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە بەشداریی پرسەی «مەهسا ئەمینی»ی کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئازاستەی بنەماڵەکەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیسماعیل زارعی کۆشا»، لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی بەیتولموقەددەسی سپای پاسدارانی پارێزگای کوردستان، جێگری ئاسایشی سیاسی و نوێنەری سەقەز لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» بەشداریی کردو وێڕای دەربڕینی هاوخەمی ، چاوی بە ئەندامانی بنەماڵەکەشی کەوت.

دوای کۆتایی ھاتنی پرسەو مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە، بەرپرسانی پارێزگای کوردستان سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»یان کردو هاوسۆزیی خۆیانیان بۆ بنەماڵەی ناوبراو دەربڕی و جەختیان لە بەدواداچوونی ئەو پرسە کردەوە لە رێگەی یاساییەوە.

ڕۆژی هەینیش پارێزگاری کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی «مەهسا ئەمینی»، وێڕای سەرەخۆشی لە خۆی و دایکە داخودارەکەی خەمگین، جەختی لە بەدواداچوونی بەبڕشتانەکردەوە بۆ ئەو ڕووداوە.

سەرپەیڤ