ئه‌یلوول 20, 2022 15:24 Asia/Tehran
  • نوێنەری وەلیی فەقیھ لە کوردستان سەردانی بنەماڵەی «مەھسا ئەمینی»ی کرد

دوابەدوای دیدارو ھاوسۆزی دەربڕینی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» کچە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی سەقەز کە ڕۆژی هەینی گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ سێ شەممە نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان سەردانی ماڵی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «ئەمینی»ی کردو هاوخەمیی خۆی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆتی پەیامنێری ئیرنا، حوجەتولئیسلام «عەبدولڕەزا پوور زەهابی» لەم دیدارەی دا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و سەرەخۆشی کردن بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، داوای سەبر و پشوودرێژی و پاداشتی کرد بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی».

ناوبراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە لە ڕێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە، وتیشی: لە ڕێگەی کەناڵە یاسایی و فەرمییەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنە دەکەم.

نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان ئەم ڕووداوەی بە ڕووداوێکی تاڵ و دڵتەزێن بۆ هەموو خەڵک لێکدایەوەو وتیشی: بەدواداچوونی پێویست دەکەین بۆ ڕوونکردنەوەی تۆکمەوتەواو لە ڕێگای سەرچاوە فەرمییەکانەوە.

سەرپەیڤ