ئه‌یلوول 21, 2022 08:23 Asia/Tehran
  • پەخشی ڕاستەوخۆی وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕش لە دیدار لەگەڵ پێشەنگان و فەرماندەرانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز

کۆبوونەوەی فەرماندەران و خەباتکارانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و بنەماڵەکانی شەهیدان لەگەڵ حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی (ر.ە) ڕاستەوخۆ لە میدیای KHAMENEI.IR و کەناڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە سەروبەندی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزدا، کۆمەڵێک لە فەرماندەران و خەباتکارانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و بنەماڵەکانی شەهیدان بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی (ر.ە)دا چاویان بە حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت.

ئەم بەرنامەیە کە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان دەست پێدەکات، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە میدیا  KHAMENEI.IR کەناڵەکانی تۆڕەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو دەبێتەوە.

جگە لە ئامادەبوونی بەشێک لە پێشەنگان و فەرماندەرانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە حسەینییەی ئیمام خومەینی(رە)، هەروەها کۆمەڵێکی دیکە لە پێشەنگانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەگەڵ هەموو ناوەندەکانی پارێزگاکان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ