دواگۆڕدران، کاتژمێری فەرمیی وڵات دەکشێتەوە
ئهیلوول 21, 2022 17:23 Asia/Tehran
بۆ دوایین جار کاتژمێری فەرمیی ئێران کاتژمێر ٢٤ی ئەمشەو کاژێرێک دەکشێتەوە.
کاتژمێری فەرمیی ئێران کاتژمێر ٢٤ی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە، ٢١ی سپتامبەر کاژێرێک دەکشێتەوە.
ئەمە دوایین گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی وڵاتەو ئیدی کاتژمێر لە سەرەتای ساڵی تازە لە ئێراندا ناگۆڕدرێت.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە نامەیەک دا بۆ سەرۆک کۆمار، یاسای ھەڵوەشاندنەوەی گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی وڵاتی بۆ ڕاپەڕاندن ، ڕاگەیاند.
بە پێی پەسەند کراوەی مەجلیسی ئێران، یاسای گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی وڵات ھەڵدەوەشێتەوەو دەوڵەتی ئیدی نابێ کاتژمێری فەرمیی وڵات بگۆڕێت.