٦٥ چەکی ئۆتۆماتی ئەمریکی لە دیواندەرە دۆزرایەوەو دەستی گیرا بە سەردا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی پۆلیسی پارێزگای کوردستان دەست بەسەرداگرتنی ٦٥ چەکی ئۆتۆماتیکی ئەمریکیی لە شاری دیواندەرە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەو چەکانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست بارکراون و لەلایەن پۆلیسی دیواندرەوە دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
راپۆرته‌کان دەربڕی ئه‌وه‌ن که قاچاخچیه‌کان پلانیان وا بووە ئه‌و چه‌کانه که بریتی بوون له ٤٥ دەمانچەو ٢٠وینچێستهری ئه‌مریکی له نێو خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی ناوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته‌دا بڵاو که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و چوار که‌سه‌ی له گردبوونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا له پارێزگای کوردستان کوژراون، هه‌ر بەو جۆره چه‌کانە کوژراون.
پێش ئه‌مه‌ش کاربەدەستانی پارێزگای کوردستان ده‌ست پێ بوونی پرۆژه‌ی کوشتنیان له لایه‌ن دژه شۆڕش و نهیارانەوە لە نێو خۆپیشاندەراندا ئاشکرا کرد بوو.