ئه‌یلوول 25, 2022 07:34 Asia/Tehran
  • وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران مخابنی خۆی له‌ بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی ئۆکرانیا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆی لە بڕیارەکەی حکومەتی ئۆکرانیا سەبارەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەواڵە پشتڕاستنەکراوەکان بووە و هۆکارەکەی دروستبوونی چەواشەکاریی میدیایی بووە لەلایەن لایەنە بیانییەکانەوە.

وه زاره تی ده ره وه ی ئۆکرانیا ڕۆژی هه ینی له ڕاگه یه ندراوێکدا ڕایگه یاند که له وه ڵامی ئه وه ی به گواستنه وه ی خۆفڕەکانی ئێران بۆ ڕووسیا ناوی بردووه ، کیێڤ په یوه ندییه کانی له گه ڵ تاران که م ده کاته وه .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندن و وتەبێژی کاروباری وەزارەتی دەرەوە، "ناسر کەنعانی چافی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە سیاسەتی ڕوونی بێلایەنیی چالاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ململانێی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، دژایەتیی ئێران بۆ شەڕ و پێویستی یەکلایی کردنەوەی سیاسیی ناکۆکییەکان، جەختی لە توندوتیژییەکان کردەوە و باسی لە کۆبوونەوە و پەیوەندییە زۆرەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ یارمەتیدان بە چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

ئەم دیپلۆماتە ئێرانییە ئامۆژگاری حکومەتی ئۆکرانیای کرد کە خۆی لە کاریگەری لایەنی سێیەم بەدوور بگرێت کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەدەن.

سەرپەیڤ