ئه‌یلوول 28, 2022 08:29 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهییان: ئێران شوێنێک نییە کە کەس بتوانێت کودەتا و شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگی تیادا بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که "ئێران شوێنێک نییه که که س بتوانێت کوده تا یان شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگی تیادا بکات"، ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایگەیاند:هیچ هەواڵێکی گرنگ له ئێراندا نییه و هیچ گۆڕانکارییەک لە دەستەڵاتدا بوونی نییە.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سەرتاسەریی ئەمریکا (NPR) لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی «مەھسا ئەمینی» کچی لاوی ئێرانی وتی: ئەمە لە هەموو جیهاندا ڕوودەدات، لەنێویاندا دەیان نمونەی لەم چەشنە لە ساڵ دا لە ئەمریکاو بریتانیاو وڵاتانی دیکەش ڕوودەدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لەو کاتەوە کە ئەم ڕووداوه قەوماوە  سەرۆک کۆماری ئێران به وردی بەدواداچوونی بۆ ئەو مەسەلەیە کردووه و له گەڵ بنەماڵەی «خاتوو ئەمینی» قسەی کردووه . سیستەمی دادوەرشی بەبڕشتانە بەدواداچوون بۆ پرسەکە دەکات.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» ڕوونیشی کردەوە: بە هۆی هەستی پاکی جەماوەری ئێران لە کاژێرەکانی سەرەتای ئەم ڕووداوەدا خەڵک ناڕەزایەتیی خۆیان بە ئاشتیانە دەربڕی، بەڵام پرسەکە کۆتایی هاتووە و هەمووان چاوەڕێی ڕای سیستەمی دادوەری دەکەن.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ، بەڵێ شتێک قەوماوە، وتیشی: بۆ دەبێ لە ڕێگای ئەو کەناڵە ئاسمانیانەی کە لە لەندەنەوە یان لە نێوخۆی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبردرێن، هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی قسەی ئانتریک کارانەی تیادا بڵاو کەنەوەو دەستوەردان بکەن؟

ئەمیر عەبدوڵڵاهییان وتیشی: بەشێک لەو کەناڵانەی کە لە لەندەنەوە بڵاو دەبنەوە، بە ئاشکرا هانی خەڵک دەدەن بۆ ئاژاوە و ئاگر تێبەردان و کوشتن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: گرووپی تیرۆریستیی مونافیقەکان که ١٧ هه زار ئێرانییان شەهید کرد، له لایەن ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپاوە وروژێنراون و دەست و پێوەندەکانیان ڕەوانەی نێوخاکی ئێران دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: جیاوازی هەیه له نێوان ناڕەزایەتی، پەشێوی و ئاژاوه ؛ لە ئێراندا بایەخ بە داخوازییەکانی خەڵک دەدرێت، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت ئاژاوە دروست بکەن و لە ژێر کاریگەریی دەرەوەی وڵاتدا بن بەپێی یاساکانی خۆمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

سەرپەیڤ