ئه‌یلوول 29, 2022 12:19 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: لە بارەی دۆسیەی «مەھسا ئەمینی»ـەوە ئەگەر خەمساردییەک کرابێ بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، چونکو بنەمامان دادپەروەرییە

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی ڕابردوو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند: بنەمامان پەیوەست بە دۆسیەکەی «مەھسا ئەمینی» زوڵاڵی و دادپەروەرییە، دیارە ئەگەر خەمساردییەک لەم بارەیەوە کرابێت بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ جەماوەری ئێران لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەست بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە بارەی ڕەوشتی دۆسیەی دانوستانی ناڤۆکیی، وێڕای ئاماژە کردن بە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند: لەو دیدارەدا لە سەر دوو بنەمای چارەسەریی پرسی پادمانی و ھەڵوەشاندنەوەی ھەمیشەیی بایکۆتەکان و قازانجی ئابووریی ئێران پێداگری کرا.

«ڕەییسی» ڕەخنەی لە ھەڵوێستی سیاسیی ئاژانسی وزەی ناڤۆکیش گرت و وتی: دوای پشکنینی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران، بەرپرسانی ئەو ئاژانسە بە فەرمی ڕایدەگەیەنن کە هیچ لادانێک ڕووی نەداوە، کەچی هەر کە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا یان پەیوەندییان لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە پەیوەندییان پێوەکرا، شێوەئاخاوتنیان دەگۆڕدرێت کە دیارە ئەم گۆڕدرانەی ھەڵوێستیش دەربڕی بە سیاسی کرانی دۆسیەکەیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

«ئایەتوڵڵا ڕەییسی» هەروەها وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەو ڕووداوەی کە ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی بۆ سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بۆ خاتوو «مەهسا ئەمینی» قەوماو ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە گیراونەتەبەر،وتی: بنەمامان لە بارەی دۆسیەی گیان لە دەست دانی«مەھسا ئەمینی» زوڵاڵی و دادپەروەرییە، دیارە ئەگەر خەمساردییەک لەم بارەیەوە کرابێت بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

ڕەییسی لە درێژەدا سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە وتی: هەموو خەڵکی ئێران لەسەر ئەو ڕاستییە کۆکن کە ئەمڕۆ هەر چەشنە پشێوی و ئاژاوەیەک لەو وڵاتەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشت و دەستدرێژیکردنە سەر گیان و ماڵی خەڵک، بۆیە ئاژاوە لە لایەن هیچ کەسێک و بە هیچ سەلیقەیەکەوە جێگای قەبوڵ نییە.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ درێژه‌دا ڕایگه‌یاند که‌ خه‌ڵک له‌م دۆسیه‌یەدا شکستیان به‌ دژه‌ شۆڕش و نه‌یاران هێناوه‌ و وتیشی: ئه‌وان ده‌یانویست وه‌ک ئاژاوەکانی ڕابردوو ناھێمنی له‌ وڵات دا دروست بکه‌ن.

ئایەتوڵڵا ڕەییسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دوژمنان بەردەوام بابەتێک وەک بیانوو بەکاردەهێنن بۆ دەستپێکردنی ئاژاوە و وتیشی: ئەوان دڵسۆزی گەلی ئێران نین و گەلی ئێرانیش باش دەیانناسێت.

 

سەرپەیڤ