ئه‌یلوول 30, 2022 17:14 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان تەقینەوەکەی کابولی شەرمەزار کرد

باڵوێزخانەی ئێران لە کابول ئیدانەی تەقینەوەکەی ناوەندێکی پەروەردەیی کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی بەشێک لە قوتابیانی ئەفغانستانی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوەندێکی پەروەردەیی لە ڕۆژئاوای کابول، لانیکەم ٣٢ کەس کوژران و ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان هێرشی تیرۆریستیی ئەمڕۆی لە ناوەندێکی پەروەردەیی لە ڕۆژئاوای کابول شەرمەزار کرد.

باڵوێزخانەی ئێران لە کابول لە تویتێکدا نووسیویەتی: باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی ئیدانەی ئەو ڕووداوە دڕندانەو تیرۆریستییەی ڕۆژئاوای کابول دەکات کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی بێتاوان بە تایبەت کچان و کوڕانی قوتابیی ئەفغانی و هاوخەمیی خۆی بۆ کەس و کاری ئەو قوربانیانە دەردەبڕێت.

سەرپەیڤ