ئه‌یلوول 30, 2022 23:35 Asia/Tehran
  • هێرشی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە زاهیدانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، ژمارەیەک تیرۆریست هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و دەستڕێژیان لێ کردن.

لەم ھێرشە تیرۆریستیەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس و رێبواران برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی زاهیدان.

وەک باسی دەکرێت، کەسانی چەکدار لە کاتی دەستڕێژکردن لە بنکەی پۆلیس، ژمارەیەک کۆکتێل مۆلۆتۆڤیان بەرەو بنکەی پۆلی ھاویشت.

ئەنجومەنی دابین کردنی ئاسایشتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە: کەسانێک بە تەمابوون بە تەقەکردن دۆخی شارەکە نائارام بکەن کە لە سای لە سەرھەست بوون و کاردانەوەی دەستبەجێی ھێزەکانی ئاسایشت و پۆلیس دۆخەکە کۆنترۆڵ کرایەوە.

لەم ڕاگەیاندنەدا داوا لە خەڵک کراوە کە ھاوکات لەگەڵ پاراستنی ئارامیی خۆیان لە شوێن و جێگا قەرەباڵغەکان دوور بکەونەوە.

سەرپەیڤ