تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 07:43 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕش: بایکۆتە وەرزشییەکان بووە ھۆی کاڵ بوونەوەی بانگەشەی موستەکبیران

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بایکۆتە وەرزشییەکانی دوای شەڕی ئۆکرانیای بە هۆکاری کاڵ بوونەوەی بانگەشەکانی موستەکبیران و شوێنکەوتووانیان سەبارەت بە تێوەنەگلاندنی وەرزش بە سیاسەتەوە زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی؛ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشداربووانی کۆنگرەی شەهیدانی وەرزشی و کۆمەڵێک لە دایکانی شەهیدانی وەرزشوان کە ڕۆژی ١١ی سپتەمبەری ٢٠٢٢ بەڕێوە براو ڕۆژی دووشەممە لە شوێنی بەرپاکرانی ئەم کۆبوونەوەیە لە تاراندا بڵاو بووەوە، وتیشی: بایکۆتە وەرزشییەکان لە هەموو شوێنێک ئەوەی دەرخستووە کە لە ھەر شوێنێکدا باسی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا بێت بە ئاسانی هێڵە سوورەکان دەبەزێنن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وێڕای پێداگرتن لە سەر ھاوتەریبیی سەرکەوتنی تەکنیکی لە مەیدان دا لەگەڵ سەرکەوتنی بەهاکان، ڕاشیگەیاند: ئەمەی  کە وەرزشوانە ئێرانییەکان بە هۆی کێبەرکێ نەکردن لەگەڵ نوێنەرانی ڕژێمی زایۆنی لە میدالیا بێبەش دەبن، لە ڕاستیدا جۆرێکە لە سەرکەوتن، چونکو کێبەرکێ ەکردن بە واتای دانپێدانانە بە ڕژێمێکی داگیرکەر و جەللاد و منداڵکوژ و پێپەست کردنی سەرکەوتنی ئاکاری بە بەھای سەرکەوتنی  تەکنیکی و ڕواڵەتی، کە دیارە بەهیچ شێوەیەک بایەخمەند نییە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەشی ئێستای وەرزشی لەژێر کاریگەریی مەعنەویی شەهیدانی وەرزشوان زانی و وێڕای تیشک خستنە سەر نمونەگەلێکی پابەندبوونی وەرزشوانانی ئێرانی، وتیشی: ئامادەبوونی وەرزشوانێکی ئافرەت لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتییەکە بە باڵاپۆش و تەوقەنەکردن لەگەڵ پیاوێکی بیانی، بەخشینی میدالیای پاڵەوانێتی بە بنەماڵەی شەهیدان، سەربەخاک دا سوین و هێنانی ناوی ئیمامان دوای سەرکەوتن و رۆییشتنی شاندی وەرزشی بۆ زیارەتی ئەربەعین، دیاردەگەلێکی قوڵ و بێ جێگرەوەیە لە دنیای ماددی و پڕلەگەندەڵیی ئەمڕۆدا، کە بۆ ناسینی قوڵایی ڕۆح و ئاکاری گەلی ئێران دەبێ سەرنجی بدرێتێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئامۆژگاریی وەرزشوانانی کرد کە پارێزگاری لە شەرەف و کەرامەتی خۆیان و گەل و وڵاتەکەیان بکەن لە ڕێگای گرنگیدان بە ڕەفتارەکانیان لە مەیدانی کێبەرکێ و بە دەر لە مەیدانیش و وتی: لە ڕابردوودا کەشی وەرزشیی ئێمە بەردەوام بە ناوی خودا و ئیمامانی مەعسوم و ڕەھەندە ئایینی و ئاکارییەکان ڕازێندرا بووەوە، بەڵام ڕۆژئاواییەکان ھەوڵیان دا ھاوتەریب لەگەڵ وەرزشی تازەدا کلتووری خۆشیان بئاخننە نێو نەتەوەکانەوە کە ھەڵبەت وێڕای فێربوون و پێشکەوتن لە وەرزشە تازەکاندا، دەبێ کلتووری خۆمانی بە سەردا زاڵ کەین و نەھێڵین وەرزش ببێتە پردێک بۆ پەڕینەوەو پێدزە کردنی کلتووری ڕۆژئاوا.

سەرپەیڤ