تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 07:44 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ڕێکخراوەی پزیشکی داد لە بارەی دۆسیەی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی»ـەوە

ڕێکخراوەی پزیشکی داد لە بارەی دۆسیەی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی»ـەوە ئەنجامی لێکدانەوەکانی بڵاو کردەوە.

ڕێکخراوی پزیشکی داد سەبارەت بە هۆکاری گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تیای دا ھاتووە:

بسم الله الرحمن بسم الله الرحمن الرحیم

کورتە ڕاپۆرتێکی هۆکاری گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» کە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە پشتبەستووە بە بەڵگەنامەی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی «کرانیۆ فارنژیۆما»ی مێشک لە نەخۆشخانەی میلاد لە ساڵی ١٣٨٦ ، دۆسیەی پزیشکیی نەخۆشخانەی کەسرا لەو کاتەی کە گیان لە دەست دانی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە، شیکراوەی نۆڕینی ڕواڵەتی و شیکاریی جەستە، ئەنجامی پشکنینی ژەهراوی بوون، نەخۆشیناسی، لێکۆڵینەوەی دادوەری و چەندین لیژنەگەلی جۆربەجۆری پسپۆڕی و واوەپسپۆڕی بەم شێوەیە ڕادەگەیەندرێت:

خوالێخۆشبوو دوای نەشتەرگەری بۆ وەرەمی «کرانیۆ فارنژیۆما»ی مێشک لە تەمەنی ٨ ساڵاندا، تووشی تێکچوون لە بەشی گرنگی هێپۆتالاموس-هیپۆزو ڕژێنەکانی ژێر فەرمانی (لەوانە ئەدێرناڵ و تیرۆئید) بووە. بەهۆی ئەم نەخۆشییە بنەڕەتییەوە،خوالێخۆشبوو بە هایدرۆکۆرتیزۆن و لیڤۆتایرۆکسین و دیسمۆپرێسین چارەسەری بۆ کراوە.

لە ٢٢/٦/١٤٠١ کاتژمێر 19:56 لەناکاو لەهۆشی خۆی چووەو دواتر کەوتووەتە سەر زەوی، بەهۆی ئەو نەخۆشییە بنەڕەتییەوە توانای پێویستی قەرەبووکردنەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخەکەی دا نەبووە، ھەر بۆیە لەو ھەل و مەرجەدا تووشی گرفتی لێدانی ڕێکمەندی دڵ و پاشان دابەزینی تەوژمی خوێن و دواتر کەمبوونەوەی ئاستی هۆشیاری بووە کە بەهۆی ھەوڵی بووژاندنەوەی دڵ و هەناسەدانی ناکاریگەر لە چرکەساتە ھەستیارەکانی یەکەم دا ، «ھیپۆکس»ی توندو ئینجا زەبروێکەوتنی توندی مێشکی لێ کەوتووەتەوەو سەرباری گەڕانەوەی چالاکیی دڵ لە پاش ھەوڵی بووژاندنەوەی لە لایەن کارمەندانی فریاکەوتنەوە ، ئەو ھەناسە دەستکردەی ئاراستەی کراوە ھیچی لێ نەکەوتووەتەوەوسەرەڕای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و هەوڵی ستافی پزیشکیی نەخۆشخانەی کەسرا، نەخۆشەکە بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستە (M.O.F.) لە بەر ھیپۆکسی مێشکەوە لە بەرواری ٢٥/٦/١٤٠١ گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەشە پشتبەستوو بە بەڵگەنامە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە، پشکنینی سی. تی ئسکەنی مێشک و سییەکان، ئەنجامی پشکنینی ڕواڵەتی جەستە و شیکاریی لەش و پشکنینی پاتۆلۆژی، ئەوە دەرکەوتووە کە گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» لە بەر زەبر وێکەوتن لە سەر و ئەندام گرینگەکانی لەشی نەبووە.

سەرپەیڤ