تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 09:48 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ئیسلامی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بە وتاردانی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە تاران دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆگەی جیهانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان ھەموو ساڵێک بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی جیهانی ئیسلامی، هاوکات لەگەڵ حەوتەی یەکڕیزی لە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەوەڵ، کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزی ئیسلامی بەڕێوە دەبات.

ئامانج لە بەستنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بریتییە لە دروستکردنی یەکگرتوویی و هاودەنگی لەنێوان موسڵمانان، کۆدەنگیی زانایان و بیرمەندان بەمەبەستی نزیککردنەوەی بۆچوونە زانستی و کولتوورییەکانیان، هەروەها بەدواداچوون و خستنەڕووی چارەسەریی کردەیی بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی ئیسلامی و ھێنانەئارای چارەسەرە کردارییەکان بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی ئیسلامی و پێکهێنانی ئوممەتی واحیدە لە جیهانی ئیسلام و چارەسەرکردنی کێشە وگرفتی موسڵمانان و دابینکردنی چارەسەریی گونجاو لەم بوارەدا.

دوای دوو ساڵ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی کە کۆنفرانسی یەکڕیزی بە شێوەی وێبینارو لە پێواردا بەڕێوە بچێت و ساڵی ڕابردووش ژمارەیەک میوانی کۆنفرانسەکە بە شێوەی ئامادەمەند بەشدارییان تیادا کرد، ئەمساڵ شاهیدی ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و کولتوورییەکانی جیهانی ئیسلامین کە بە دروشمی «یەکڕیزی ئیسلامی و ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی و ململانێ لە جیهانی ئیسلام و ھەروەھا چارەسەرە پراکتیکییەکان» بۆچوونەکانیان دەردەبڕن.

لە بەشی ئامادەمەندی کۆنفرانسی ئەمساڵدا ٢٠٠ بیرمەند لە ٦٠ وڵات و ١٠٠ کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیریی ئێران بەشداری دەکەن و لە بەشی وێبیناریش دا کە لە ڕۆژی (یەکشەممە)ەوە دەستی پێکراوە، ١٢ دانیشتنی وێبینار بە ١٤٤ وتار بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ