تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 11:30 Asia/Tehran
  • خاڵە ھاوبەشەکانی موسڵمانان شارستانیەتی ئایینیی لە جیھاندا پێک ھێناوە

سەرۆک کۆماری ئێران، سەرزەوییە ئیسلامییەکانی بەو سامانی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و ماددیەو،ھەروەھا گەنجانی خوێندەواری ھۆگری مەعنەوییەت و ئایین و ڕۆحی خۆڕاگری لەدژی دوژمنانی، بە سەروەت و سامانی گەورەی ئوممەتی ئیسلامی لە دونیای ئەمڕۆدا زانی و وتیشی: ئەمڕۆ موسڵمانان خاوەنی گەلێک خاڵی هاوبەشن کە شارستانیەتی ئایینیی لە جیهاندا پێکھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە دەستپێکی سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزی ئیسلامی لە تاران، تیشکی خستەسەر تواناکانی ئوممەتی ئیسلامی لە جیهانی هاوچەرخداو جەختی کرد: ئەو ئاڵایەی کە ئیمامی کۆچکردوو (رە) بەرزی کردەوە، ئاڵای یەکڕیزی لەنێوان موسڵمانانی هەموو جیهاندا بووە بەهەموو زاراوەو ناوچەو ڕوانگەیەکەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ موسڵمانان خاڵی هاوبەشیان زۆرە کە لە بەرامبەر ئەوەی وا ڕەنگە ببێتە هۆی جیاوازی، بابەتگەلێکی ڕوون هەن کە ئێمە کۆدەکاتەوە و دەتوانێت توانایەکی گەورە لە جیهاندا دروست بکات و وەھا شارستانیەتێکی ئایینی لە جیهاندا پێک بێنێ کە لە بەرامبەر شاستانیەتەکانی دیکەدا سەری بەرز کاتەوەو ئاڵاکەی بشەکێنێتەوە.

سه‌رۆک کۆمار لە درێژەی وتەکانی دا بەرزکردنەوەی ئاستی بەرچاوڕوونی و جیھادی ڕوونکردنەوەی بە ئەرکێکی رۆشنبیران و بیرمەندانی جیهانی ئیسلام له‌ سه‌رده‌می ئێستادا زانی و وتیشی: ئه‌مڕۆ رۆشنگه‌ری و روونکردنه‌وه‌ ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که‌ بۆ ئەوەی جێ و شوێنی ئیسلام و موسڵمانان و ڕەوشتی دوژمن و بێ دەستەڵاتییەکانی ڕوون بکرێتەوەو بڵێن کە دوژمن سەرباری ئەو ھەموو بانگەشانەی، گەلێک بێ دەستەڵاتەو کەچی خۆی بە ڕواڵەت بەتواناو خاوەنی لۆژیک لە قەڵەم دەدات، گەرچی لە لۆژیک و بەڵگەو قەوڵی سەدیدیش تێ نەگات.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی هەندێ وڵاتی ئیسلامی لە مەڕ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، وتی: پێوەندیی نێوان حکوومەتەکان جیاوازە لە پێوەندیی نێوان گەلان، گەلانی ناوچەکە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ زایۆنییەکان قبووڵ ناکەن.

ڕەییسی بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنان ناتوانن لە ڕاستییەکان تێبگەن و ڕاستییەکان ببینن، وتیشی: ئەوانەی کە پێیان وابوو ڕێگای ڕزگارکردنی فەلەستین لەسەر مێزەکانی دانوستان و قسەکردن و دانیشتن لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە لە لۆژیک تێناگەن، بە هەڵە چووبوون و بینیمان کە چلۆن ئەو پرۆسەیەی سازش لەگەڵ زایۆنییەکاندا دۆڕا و بزووتنەوەی بەرخۆدان سەرکەوت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا بە ھێنانەئارای ئەم بابەتەی کە ئێران خەباتی دژی ستەم و تیرۆریزم و تەکفیری لە ڕیزی بەرنامە سەرەکییەکانی خۆی داناوە، وتیشی: ڕقی دوژمنیش ھەر لە بەر ئەمەیە، ئەوانیش خۆیان وتەنی بەدواداچوون بۆ تیرۆریزم دەکەن، بەڵام کەس ھەیە کە نەزانێت پاڵەوانی شەڕی دژی تیرۆرلەجیهاندا«حاج قاسم سولەیمانی»و«ئەبومەھدی ئەلموهەندیس» و خەباتکارانی خۆڕاگری بوونە کە ناوچەکەیان لە بوونی داعش پاک کردەوە.

سەرپەیڤ