ناس کران و ڕاپێچ کردنی ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
فەرماندەری پاسەوانی سنووریی ئێران باسی ناس کردن و گرتنی ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستیی کردووە کە بەنیازی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی خۆکوژی بوونە لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس، سەردار«ئەحمەد عەلی گۆدەرزی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە، لە ٢٢ی ئەیلول توانیمان شانەیەکی تیرۆریستی داگری ئافرەتێک و ٦ پیاو لە ناوچەی گشتیی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕاپێچ بکەین.
سەردار گودەرزی وتیشی: ئەم شانە تیرۆریستییە بە تەما بوون بە کەرەستەو ئامێری خۆکوژیەوە لە ٢٢ی سپتامبەر لە ناوچەی ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات ھەوڵێکی دژی ئاسایشتی ئەنجام بدەن کە لە سای سەرھەست بوونی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری و ھاوکاریی خەڵک لە «خودا ئافرەین» ناس کران و پیلانەکەیان پوچەڵ کرایەوە.
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پۆلیسی ئێران وتیشی:ئەم شانە تیرۆریستییە هەموو جۆرە چەک وکامێرا و ریمۆتێکیان بۆ کردەوەی تەقاندنەوە پێوە گیراوە.
سەردار گودەرزی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەندێک لە وڵاتان زایۆنییە منداڵ کوژەکان لە کەنداوی فارس وەردەگرن، وتیشی:ئاسایشتی سنوورەکان و دەریای کەنداوی فارس دەبێ لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە جێگیر بکرێت.
فهرماندهی پاسەوانی سنووریی ئێران جهختی لهوهش کردهوه که ئهزموونی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوهی چهند ساڵی ڕابردوودا نیشان دهدات که ههر کاتێک بیانیهکان دهستێوهردانیان له ئاسایشتی ناوچهکه و بهتایبهت له کهنداوی فارس دا کردبێت، ئهوه جگه له نائارامی و ههڕهشه هیچی تری لێ شین نهبووهتهوه.