تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 11:20 Asia/Tehran
  • «ڕەییسی» بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی سیکا؛ گەییشتە ئاستانە

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به‌ سه‌رۆکایەتیی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری گه‌ییشته‌ ئاستانه‌ی پایته‌ختی کازاخستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ شەشەمین لوتکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆنفرانسی ھەوڵ و ھەنگاوی متمانەچێکەر لە ئاسیا (SICA) گەییشتە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان..

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمە یەکەم بەشداریی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامییە لە کۆنفرانسی «سیکا» لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا و نۆیەمین گەشتی بۆ دەرەوەی وڵاتە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کازاخستان «حسێن ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهییان» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ و «محه‌مه‌د جه‌مشیدی» جێگری سیاسیی نووسینگەی سه‌رۆک کۆماریشی لە گەڵدایە.

شەشەمین لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆنفرانسی ھەوڵ و ھەنگاوی متمانەچێکەر لە ئاسیا (SICA) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بە ئامادەبوونی ئێران دەست پێدەکات.

کازاخستان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی ھەوڵ و ھەنگاوی متمانەچێکەر لە ئاسیا (SICA) ی لە ئەستۆیە.

پێش کازاخستان، وڵاتانی تورکیا و چین و تاجیکستان سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی سیکایان کردووە.

پلانی دامەزراندنی کۆنفرانسی ھەوڵ و ھەنگاوی متمانەچێکەر لە ئاسیا (SICA) لە ئۆکتۆبەری ١٩٩٢ لە چل و حەوتەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن «نورسوڵتان نەزەربایێف» سەرۆکی ئەوکاتی کازاخستانەوە، بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئاسیا بە ئامانجی چەسپاندنی سەقامگیری و دامەزرانی ئاسایشت لە ناوچەکەدا ھاتە ئاراوەو ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی پێکهێنرا.

لە ئێستادا ٢٧ وڵات ئەندامی سەرەکی و هەشت وڵات لەگەڵ پێنج ڕێکخراوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەندامی چاودێری سیکان.

سەرپەیڤ