تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 13:52 Asia/Tehran
  • ئێران: دیپلۆماسی کۆتایی بە بوونی تیرۆریستان لە عێراق نەهێنا، بە ناچاری هێزی سەربازی بەکارهێنرا

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشت، هۆکار و پاڵنه‌ره‌کانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به‌ تاقمه‌ تیرۆریستییه‌کانی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی لەوە کرده‌وه‌ کە: دیپلۆماسی کۆتایی به‌ بوونی تیرۆریستان له‌ باکووری عێراق نه‌ھێنا، ھەر بۆیە ئێران ناچار بوو هێزی سه‌ربازی به‌کاربهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویۆرک جەختی کرد: بە لەبەرچاوگرتنی کردەوەی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی گرووپە تێرۆریستەکان لە دژی خەڵک و ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران و بەھەند نەگرتنی هۆشداری و ناڕەزایەتیی بەردەوام لەو بارەیەوە، تاران هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە پاراستنی مافی خۆی و وەڵام دانەوەی گونجاو بە هێرشە تیرۆریستییەکان.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران له نەتەوەیەکگرتووەکان،له نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت، وێڕای وەبیرھێنانەوەی کردەوەی تاقمه تێرۆریستییەکانی سەقامگرتووی باکووری عێراقی ، هۆکار و پاڵنەرەکانی کردەوەی سەربازی له دژی ئەو گرووپانەی شی کردەوه.

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بە ڕاگه‌یاندنی ئەمەی که‌ ته‌نها له‌ ساڵی 2016 ئه‌م گرووپانه‌ 49 هێرشی تیرۆریستییان له‌نێوخۆو لە نزیک سنووره‌کانی ئێران ئه‌نجام داوه‌و له‌ ئاکامدا 24 که‌س شه‌هید بوون و 32 که‌سیش بریندار بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کە: به‌پێی زانیارییه‌ جێی بڕواکان هه‌موو ئەو هێرشە تیرۆریستیانەش لە ھەرێمی باکووری عێراقەوە پلانیان بۆ دانراوە و جێبەجێ کراون.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی و هۆشداریدانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به داخەوە دەستەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانی عێراق له چوارچێوەی ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا ڕێوشوێنی کاریگەرو چارەنووسسازیان له دژی تیرۆریستان نەگرتەبەر.

لەم هەلومەرجەداو بە لەبەرچاوگرتنی هێرشە تیرۆریستییە بەردەوامەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نەبوو جگە لە بەکارهێنانی مافی بەرگری لە خۆی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە پێناو پاراستنی جەماوەر، ئاسایشتی نیشتیمانی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی دا.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران له نەتەوه یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران به وەڵامدانەوەی ئەرێنی و چوونی بە دەم داخوازییەکەی حکومەتی عێراق بۆ هاوکاریکردنی، بڕوامەندی و  پابەندبوونی توندوتۆڵی خۆی به سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق لە شەڕی دژی داعش و تیرۆریستانی ئەو تاقمە کە ھەڕەشەی لە یەکگرتوویی خاکی عێراق و بوونایەتیی ھەرێمەکەی باکووری ئەو وڵات دەکرد، پیشان داوەو لەو ئاراستەیەش دا سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ڕۆڵێکی ناوازەی گێڕا لە شکست پێ ھێنانی داعش و یارمەتیدانی گەل و حکومەتی عێراق ھەتا ئەو ئاستە بوو کە دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی باکووری عێراق بەحەق ناوی  پاڵەوانی شەڕی دژە تیرۆر و ژەنەڕاڵی ئاشتیی لێ نا.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای له سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە ئەم نامەیه وەک بەڵگەی ئەنجومەنەکە بڵاو کاتەوه .

سەرپەیڤ