ڕێزنانی ئەندامانی کۆگەی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزاکان لە کەسایەتیی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئەندامانی کۆگەی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزاکان و زانایان و بیرمەندانی جیھانی ئیسلام لە سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزی ئیسلامیدا، ڕێزیان لە کەسایەتیی بەرزی ئیمام خومەینی (رە) گرت.
ئەندامانی کۆگەی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزاکان، ڕێزیان لە کەسایەتیی بەرزی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت و زانا و بیرمەندانی وڵاتانی جۆربەجۆری ئیسلامی ئیمام خومەینی (رە)یان وەک دامەزرێنەری کۆنفرانسی لێک نزیکبوونەوەی ئایینزاکان ناساندو ئەم کۆنفرانسەیان بە دەستپێکی وتووێژی موسڵمانان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ڕۆژی ڕابردوو سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بە وتاردانی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە تاران دەستی پێ کرد.
ئامانج لە بەستنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بریتییە لە دروستکردنی یەکگرتوویی و هاودەنگی لەنێوان موسڵمانان، کۆدەنگیی زانایان و بیرمەندان بەمەبەستی نزیککردنەوەی بۆچوونە زانستی و کولتوورییەکانیان، هەروەها بەدواداچوون و خستنەڕووی چارەسەریی کردەیی بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی ئیسلامی و ھێنانەئارای چارەسەرە کردارییەکان بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی ئیسلامی و پێکهێنانی ئوممەتی واحیدە لە جیهانی ئیسلام و چارەسەرکردنی کێشە وگرفتی موسڵمانان و دابینکردنی چارەسەریی گونجاو لەم بوارەدا.
لە بەشی ئامادەمەندی کۆنفرانسی ئەمساڵدا ٢٠٠ بیرمەند لە ٦٠ وڵات و ١٠٠ کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیریی ئێران بەشدارن.