تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 21:29 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی هەڵبژێردرانی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەبۆنەی هەڵبژێردرانی سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق کرد.

بەپێی ژماردنی دەنگەکانی خولی دووھەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، دکتۆر «عەبدولـلـەتیف رەشید» «بەرهەم ساڵح»ی خەنیمی خۆی وەلاناو پاڵی دا بە کورسیی سەرۆک کۆمارەتیی عێراقەوە.

ھەر لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە له‌ په‌یامێکدا به‌ بۆنه‌ی  هەڵبژێردرانی «لەتیف ڕەشید» وەک سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامەکەی دا بۆ ھاوتا عێراقییەکەی ، هیواداریی ده‌ربڕی که‌ حکومه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته‌ لە ئاراستەی گەشاندنەوەی عێراق هه‌نگاو ھەڵگرێت و ھاوکات پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا قوڵترو فراوانتر بکرێت.

ڕەییسی جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێران هەمیشە پاڵپشتی پرۆسەی سیاسی عێراق لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک کردووە و کار بۆ فراوانکردنی پەیوەندی برایانە لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکات.

 

سەرپەیڤ