تشرینی یه‌که‌م 14, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • دیداری بەرپرسانی حکومەتی و میوانانی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ئیسلامی لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕش

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی متفەڕکی پێغەمبەری سەردار(ص) و ئیمامی سادق (ع)، بەرپرسانی هێزەکان، کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و میوانانی بەشداری سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی ، بەیانی ئەمڕۆ ھەینی لەگەڵ حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی متفەڕکی پێغەمبەری سەردار(ص) و ئیمامی سادق (ع)، بەرپرسانی هێزەکان، کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و میوانانی بەشداری سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی ، بەیانی ئەمڕۆ ھەینی لەگەڵ حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە بە وتاردانی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی لە تاران دەستی پێ کرد.

لە بەشی ئامادەمەندی کۆنفرانسی ئەمساڵدا ٢٠٠ بیرمەند لە ٦٠ وڵات و ١٠٠ کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری ئێران بەشدارییان کردووە.

ئامانج لە بەستنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بریتییە لە دروستکردنی یەکگرتوویی و هاودەنگی لەنێوان موسڵمانان، کۆدەنگیی زانایان و بیرمەندان بەمەبەستی نزیککردنەوەی بۆچوونە زانستی و کولتوورییەکانیان، هەروەها بەدواداچوون و خستنەڕووی چارەسەریی کردەیی بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی ئیسلامی و ھێنانەئارای چارەسەرە کردارییەکان بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی ئیسلامی و پێکهێنانی ئوممەتی واحیدە لە جیهانی ئیسلام و چارەسەرکردنی کێشە وگرفتی موسڵمانان و دابینکردنی چارەسەریی گونجاو لەم بوارەدا.

جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ ھەینی ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی و ١٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، بە پێی ڕیوایەتی برایانی شێعە ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) و ھەروەھا ساڵگەڕی لەدایک بوونی پڕبەرەکەتی شەشەمین ئەستێرەی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت ئیمانی سادق(ع)ـە.

لە ڕوانگەی برایانی سوننەوە ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص)ـە، ھەر بۆیە حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بانگخوازانی گەورەی وەحدەت و یەکڕیزی لە جیهانی ئیسلامدا بوون، ئەم پرسەی بۆ یەکگرتنەوە و لێک نزیککردنەوەی چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی هێنایە ئاراوەو ئەو مەودایەی نێوان ئەم دوو بەروارەی واتە ھەر لە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک "حەوتەی وەحدەت"ناودێر کرد.

 

سەرپەیڤ