تشرینی یه‌که‌م 18, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ٢٢ وڵات داوای کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان کردووە

یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە پتر لەسەدی ٨٠ی کەرەستەی بەرەڤانیی وڵات لە نێوخۆدا دروست دەکرێت، وتیشی: وڵات داوای کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، سەرداری سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسی زانست و تەکنەلۆژیای بەرەڤانیی پیرۆز کە لە زانکۆی ئیمامی حسێن(ع) بەڕێوە چوو، وتیشی: دوژمن isخەریکی بەرنامەداڕشتنە بۆ ئەوەی مەودایەک لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارەکاندا دروست بکات و بەم پێیەش لە دۆخی ئێستادا دەبێت لاوازی و کەموکوڕییەکان لاببرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و شکست پێ هێنانیان.

یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: نەتەوەی یەکگرتوو و فەرهەنگ خوڵقێنەری ئێران هەمیشە لە بەرامبەر دوژمندا سەرکەوتوو بووە و ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ناتوانن شکست بە نەتەوەی ئێران بھێنن.

جێگای ئاماژەیە، ئێران بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشت، ئاستی توانای بەرەڤانیی خۆی ھاوتەریب لەگەڵ هەڕەشەکان بەرزتر کردووەتەوە؛ بەجۆرێک کە ئەمڕۆ سیستەمی بەرەڤانیی پێشکەوتەی ھاوئاستی وڵاتانی بانگەشەکەری دەستەڵاتی سەربازی لە داڕشتی بەرگریکارانەی وڵات دا لەکار دەھێندرێت.

سەرپەیڤ