تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 17:46 Asia/Tehran
  • وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران: جیهانی ئیسلامی ڕووبەڕووی تیرۆریزمی میدیایی بووەتەوە

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران وتی: میدیاکانی دوژمنان بە شێواندن و پێچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکان و دروست کردنی هەواڵی ساختە هەوڵ دەدەن وێنەیەکی ساختە لە نیشتیمانی ئیسلامی و جیهانی ئیسلام بخەنە ڕوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی جیادا لەگەڵ تۆڕی نیشتمانی trt و ئاژانسی هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئیسلام ئایینێکی خۆشەویستی و دۆستایەتییە، ڕاشیگەیاند: دوژمنان ئاینێکی وێنایەکی درۆینە ئیسلام بە هەواڵی ساختە و گێڕانەوەی نادروست بڵاو دەکەنەوەو موسڵمانان بە تیرۆریست ناودەبەن، لە کاتێکدا ئایینی ئیسلام بانگەوازی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی و ئاشتی دەکات.

ئیسماعیلی کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە دوازدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕاگەیاندنی وڵاتانی ئیسلامی سەردانی تورکیای کردووە، دەشڵێت: کۆبوونەوەی ئەستەنبوڵ دەتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی موسڵمان و دامەزراندنی باش و زیادکردنی هاوکارییەکان، هەروەها هاوتەریب بێت لەگەڵ پاراستنی کولتوری ئیسلامی و ئەو ئوممەتە واحیدەیەی کە پێغەمبەر (د.خ) و بنەماڵە بەڕێزەکەی ڕۆڵی بۆ  دەگێڕن.

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە مامەڵەی میدیای ڕۆژاوا لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتیشی: ئێرانی ئیسلامی بەدەست تیرۆری میدیاییەوە دەناڵێنێت؛ لە شوێنێکی دنیادا، ڕووداوگەلێک هەن کە بە ئاسایی لە قەڵەم دەدرێن،کەچی ڕووداوی هاوشێوەی ئاوا لە ئێراندا چەواشەکاریی بۆ دەکرێت.

دوازدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕاگەیاندنی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی تشرینی یەکەم لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ